به‌هۆی به‌سه‌رچوون و نه‌بوونی به‌رواره‌وه، لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی خانمان له به‌كارهێنانی مادده‌ی جوانكاری ئاگادار ده‌كاته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25/8/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: “له ئه‌نجامی سه‌ردانی لێژنه‌كانی قایمقامیه‌ت بۆ پێشانگه و ئه‌و شوێنانه‌ی مادده‌ی جوانكاری به خانمان ده‌فرۆشن، ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپاوه هاورده كراوه و له‌و شوێنانه ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردنی به‌سه‌ره‌وه نییه و به‌شێكی دیكه‌یان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه و شیاوی به‌كارهێنان نین”. باسى له‌وه‌ش كردووه: “به گوته‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان كه به كڕیاره‌كانیان ده‌ڵێن، ئه‌و مادده جوانكارییانه به‌پێی ستاندارد و كوالێتیی ئه‌ورووپا به‌رهه‌م هێنراون، بۆیه به‌رواری به‌سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاورده ده‌كرێن، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی تێده‌كرێت، له‌یبڵی تایبه‌ت به پێكهاته، چۆنیه‌تیی به‌كارهێنان، به‌رواری دروستكرن و كاتی به‌سه‌رچوونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر هه‌ڵكۆڵرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێگری له فرۆشتنیان ده‌كرێت”. نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، به‌شێك له‌و جوانكاریی و مادده پاككه‌ره‌وانه‌ی خاوه‌ن پێشانگه‌كان ده‌یفرۆشن، ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام به‌هۆی دانانی له‌زگه‌ی نرخه‌وه به‌رواره‌كه‌ی ده‌شارنه‌وه، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانییه و به یاسا ڕێگری لێكراوه، چونكه ئه‌و ماددانه كه پێكهاته‌ی جوانكاری، یان پاككه‌ره‌وه‌ی لێ دروست كراوه، ده‌بێت به مادده‌یه‌كی زیانبه‌خش و زیان به ته‌ندروستیی به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت”. ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، بۆ تێكنهچوون و خراپنه‌بوونی جوانكارییه‌كانی خانمان و مادده پاككه‌ره‌وه‌كان، پێویسته له‌كاتی هاورده‌كردن و عه‌مباركردن، هه‌روه‌ها له‌ناو پێشانگه‌كان له‌كاتی فرۆشتنیاندا پله‌ی گه‌رمی و شێوازی ته‌ندروست له‌به‌رچاو بگیرێت، تا له‌لایه‌ن لێژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی نه‌كرێنه‌وه. د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی داوا له‌خانمان ده‌كات: “له‌كاتی بازاڕكردن كڕینی پێداویستییه‌كانتان، به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی مادده‌كانی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌كانی پێست و هه‌ویری ددانشۆرین (مه‌عجوونى ددان) بده‌ن، تا ڕووبه‌ڕووی گرفتی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه، له‌كاتی هه‌بوونی گومان یان هه‌بوونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) په‌یوه‌ندی به لێژنه هاوبه‌شكانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بكه‌ن”.
به‌وێنه.. قایمقامیه‌تی سلێمانی خانمان ئاگادار ده‌كاته‌وه
