به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى نۆره‌گرتنى ئۆنڵاین بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران بڵاو كرده‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆى ئاساییبوونه‌وه‌ى كاره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها بۆ ئاسانكاریی هاووڵاتییان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ى كه له شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، یان له ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقه‌وه بۆ تۆماركردن، یان تازه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت و ساڵیانه‌كانیان دێن، بڕیارمان دا به هه‌ڵگرتنى وه‌رگرتنى نۆره‌ى ئۆنڵاین”. باس له‌وه‌ش كراوه، هاووڵاتییان له‌مڕۆوه به‌بێ وه‌رگرتنى نۆره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانیان له ماوه‌ى ده‌وامى فه‌رمى، ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و به‌شه‌كانى بكه‌ن.
هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
