به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى شۆفێرى ماتۆرسكیلێك به ڕووداوى هاتوچۆ، بڵاو كرده‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “له ڕۆژى 20/8/2020، ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌نێوان ماتۆرسكیلێك و بارهەڵگرێک لە شاری هەولێر – شەقامی مەخموور ڕووی دا و بووە هۆی گیانله‌دەستدانی شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بە ناوی (مه‌هدى سه‌عدی حه‌سه‌ن سه‌عدی)، بارهەڵگرەکەش نەوەستابوو و ڕایکردبوو”. باس له‌وه‌ش كراوه: “دوای ڕووداوەکە تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان توانییان بارهەڵگرەکە و تاوانباری ڕاکردوو بە ناوی (ک، م، أ) بدۆزنەوە و ئەمڕۆ دەستگیری بکەن”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: “لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕێكاره یاساییه‌كان به‌رانبه‌رى وه‌رده‌گیرێت”.
ڕاگه‌یاندراوێك له ئاسایشى هه‌ولێره‌وه
