سەبارەت بە نەبوونی کارەبای نیشتمانی لە ڕۆژدا لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر روونکردنەوە دەدرێ

به‌رێوبه‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌نێت کە به‌ هۆى به‌ستانى پێوه‌رى زیره‌كی کارەبا له‌ هه‌ندێك شوێنی شارى هه‌ولێر ڕۆژانه‌ له‌ كاژمێر 7ى به‌یانى تا 5ى ئێواره‌ كاره‌بای نیشتمانی نادرێ بە هاووڵاتیان. حوسێن حه‌مه‌د، به‌رێوبه‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “بە هۆی دابەزینی پلەی گەرما‌ خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه‌مى كردووه‌ و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باش زیاتر بووه‌ دۆخى كاره‌با لە ئاستێکی باشدایە”. گوتیشى: “هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن كه‌ ڕۆژانه‌ كاره‌با له‌ كاژمێر 7ى به‌یانى بۆ 5ى ئێواره‌ نه‌بێت ئه‌وا پێوه‌رى زیره‌ك له‌م شوێنانه‌ ده‌به‌سترێت بۆ سه‌لامه‌تى گیانى كارمه‌ندان پێویسته‌ كاره‌با نه‌بێت”. ڕاشیگه‌یاند: “ئێمه‌ نزیكه‌ى 730ى فیده‌رى كاره‌بامان هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ش به‌ تێكڕا نزیكه‌ى 19 كاژمێر كاره‌با ده‌رێت به‌ هاووڵاتیان”.