پارێزگاى هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ى نووسراوێكه‌وه، پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌باره‌ى نرخى كاره‌باى مۆلیده ئاگادار ده‌كاته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/8/2020، پارێزگاى هه‌ولێر نووسراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، كه واژۆى فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێرى به‌سه‌ره‌وه‌یه، تێیدا باس له‌وه كراوه، ئاماژە بە فەرمانی کارگێڕیمان ژمارە 1280 لە ڕۆژى 20/5/2020، هەروەها نووسراومان ژمارە 1492 لە ڕۆژى 2/7/2020، سەبارەت بە نرخی کارەبای مۆلیدە کە لە بڕیارەکەدا هاتووە بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، پێتان ڕادەگەیه‌نین کە ئەم نرخە شوێنی بازڕگانیش دەگرێتەوە کە لە ناو پڕۆژەکان هەن، بۆیە پێویستە پابەند بن بەم نرخە. پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، هەر پڕۆژەیەک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە، “دواییش ناچار دەبین بەپێی ڕێنوێنییه‌كان، خزمەتگوزاریی پڕۆژەکە بدەینە تەندەرینگ”.
هه‌ولێر.. پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌باره‌ى نرخى كاره‌باى مۆلیده ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
