هەولێر.. پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ڕۆشنبیری دروست دەکرێت

پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ڕۆشنبیری دروست دەکرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/8/2020، پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌لایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی رۆشنبیری دروست ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه‌ش لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت”. باس له‌وه‌ش كراوه‌، بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كى ڕۆشنبیرى، کێشەی زۆری بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکە دروست ببوو.