به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌سه‌ر شه‌قام، شوێنه گشتییه‌كان، ناو بازاڕ و ترافیكلایته‌كان، هەڵمەتی دووەمی دەستگیرکردنی سواڵكه‌ره‌كان دەستی پێ‌کرد. به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی ڕێكاری، لەسەر شەقام، شوێنە گشتییەكان، ناو بازاڕ و ترافیكلایتەكان، هەڵمەتی دووەمیان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر سواڵكه‌ریان دەستگیر كرد، كە لەو شوێنانە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتییان”. پۆلیسى هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه: “دیاردەی سواڵكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناو شار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت”. له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هەموو سواڵكه‌ره‌كان بەپێی ماددە 390 لە یاسای سزادان، لە زینداندا ڕاگیراون.