له نه‌خۆشخانه‌ى ئیماراتیی هه‌ولێر، تووشبوویه‌كى په‌تاى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ست دا، له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێریش، سێ تووشبووى دیكه‌ى په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ست دا. د. شاخه‌وان خه‌یلانى، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئیماراتیی هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “ڕێژه‌ى تووشبوون ڕۆژانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ڕێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتره كه ڕۆژانه ڕاده‌گه‌ێندرێت، چونكه ئه‌وانه‌ى ده‌چن پشكینن ده‌كه‌ن، ته‌نیا ئه‌وانه ناویان تۆمار ده‌كرێت، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر نیشانه‌كانى هه‌یه و له ماڵه‌وه خۆى چاره‌سه‌ر ده‌كات”. گوتیشى: “ئێستا 41 تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه هه‌ن و كه بارى ته‌ندروستیى 10 كه‌سیان ناجێگیره، ئه‌مڕۆش تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان گیانیان له‌ده‌ست دا”. له‌لایه‌كى دیكه‌وه په‌یامنێرى (باس‌نیوز) له هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: “له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، سێ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ست داوه”، باسى له‌وه‌ش كرد كه هه‌شت تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد دان، 50 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆناش ئامێرى یارده‌ده‌رى هه‌ناسه‌دانیان له‌سه‌ره”.
له هه‌ولێر چوار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
