قایمقامى سۆران ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له كۆى 124 پشكنینى په‌تاى كۆرۆنا، 61 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/8/2020، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، له پشكنینه‌كانى ڕۆژى 27/8/2020، له كۆى 77 پشكنین، 49 تووشبووى كۆرۆنا له سۆران تۆمار كرا، له پشكنینه‌كانى ڕۆژى 28/8/2020یش له كۆى 47 پشكنین، 12 تووشبووى كۆرۆنا له سۆران تۆمار كرا، به‌مه‌ش له كۆى گشتیی پشكنینه‌كان، كه 124 پشكنین بوو، 61 تووشبووى نوێى كۆرۆنا له شاره‌كه تۆمار كراوه. قایمقامى سۆران باسى له‌وه‌ش كردووه، چوار كه‌س له تووشبووه نوێیه‌كان دانیشتووى ڕواندزن، سێ كه‌سیشیان دانیشتووى خەلیفانن، ئه‌وانه‌ى دیكه دانیشتووى سۆرانن.
له سۆران 61 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
