له‌ هه‌رێمى كوردستان 362 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 362 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/8/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆناى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 362 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون و 25 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌و 25 كه‌سه‌ى به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 12یان له‌ هه‌ولێر بوون، هه‌روه‌ها پێنجیان له‌ سلێمانى، سێ له‌ دهۆك، یه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سێ له‌ گه‌رمیان، یه‌ك له‌ ڕاپه‌ڕین بوون. ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٥) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤٢٣٥ پشکنینی نوێ)(١٣٥٧ هەولێر)، (٦١١ سلێمانی، ٧٥ گەرمیان)، (٢١٩٢ دهۆك) ٣. تووشبوو: (٣٦٢ تووشبووی نوێ)(١٩٥ هەولێر)(١٠٨ سلێمانی، ١٨ گەرمیان)(٤١ دهۆك)٤. چاکبوون: (٥٨٢ چاکبوون)(٢٩٤ هەولێر)(٢٦ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)(٢٢٩ دهۆك)(١١ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٥ مردن)(١٢ هەولێر)(٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)(٣ دهۆك)(١ ‌هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)پشکنین ٣٠٣٥٦٨ (١٢٢٥٦٤ هەولێر، ٨٦٢٥٦ سلێمانی، ٩١٩٣٦ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٧٦٢١ (١١٤٩٣ هەولێر، ١١٦٢٤ سلێمانی، ٣٦٥٣ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٣٨٦ (٧٢٠٨ هەولێر، ٧٩٥٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٧٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٢٠٣ (٣٩٠٠ هەولێر، ٣٠٧٩ سلێمانی، ٢١٦٤ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)مردن ١٠٣٢ (٣٨٥ هەولێر، ٥٨٦ سلێمانی، ٤٤ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٩ی ئاب ٢٠٢٠