بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 بە پلەی ڕیختەر چەند شارێکی لە پارێزگای “فارس”ی ئێرانی هەژاندووە. بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (میهر)ی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمێر 08:04ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.8.31 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 بە پلەی ڕیختەر شارەکانی “لامەرد، عەلامڕوودەشت، میهر و وراوی”ی لە پارێزگای فارس ڕووی داوە. سەنتەری بوومەلەرزەکە شاری “عەلامڕوودەشت” لە قەزای “لامەرد” و لە قووڵایی نۆ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە. لەمبارەوە ڕەحیم ئازادی بەیان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی قەیرانی پارێزگای فارس، ئاشکرای کردووە کە تیمە فریاگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان و هەتا ئێستا هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.