بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، بەڕێوەبەری پێشووتری پۆلیسی پارێزگای دھۆک بەھۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا. ئەمڕۆ دووشەممە 31/8/2020، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، تێیدا ھاتووە: “کەمێک پێش ئێستا لیوا وەعدوڵا محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووتری پۆلیسی پارێزگای دھۆک، بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا”. چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، ڕائید رافع وەعدوڵا، ئەفسەری پۆلیسی دارستانی دھۆک، کە کوڕی لیوا وەعدوڵا محەمەد بوو، بەھۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا. لیوا وەعدوڵا محەمەد ڕائید رافع وهعدوڵا