بارەگای بارزانی دوو پرسەنامەی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە هەریەک لە خانەوادەی (عومەر حەسەن ئیبراهیم) و (جەمال حەمەعەلی) دەکات. دەقی پرسەنامەکان: بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر حەسەن ئیبراهیم دەكات بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێزان، خانەوادەی عومەر حەسەن ئیبراهیم، بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (عومەر حەسەن ئیبراهیم)مان پێگەیشت. سەرەخۆشی و پرسەمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان دەكەین، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت. انا للە وانا الیە راجعون بارەگای بارزانی31ـی8ـی2020 ………………………. بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی جەمال حەمەعەلی دەكات بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێزان، خانەوادەی جەمال حەمەعەلی، بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (جەمال حەمەعەلی) برای شەهید(نوری حەمەعەلی)مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین، هاوخەمیمان بۆ ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان رادەگەیەنین. لە خودای دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو(جەمال حەمەعەلی) بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، ئۆقرەی و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت. انا للە وانا الیە راجعون بارەگای بارزانی31ـی8ـی2020