بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە سۆران دوو کەس بە برێکی زۆر دەرمانی پزیشکیی هۆشبەر دەستگیر کراون. بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە کە ئەمرۆ ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۹/۱ لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆرانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی هۆشبەر لەجۆری ( دیازپام ـ ریلاف ). ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە لە گەڵ ئەو بڕە زۆرە دەرمانە دوو تۆمەتباریش دەستگیر کراون.
سۆران.. دوو کەس بە برێکی زۆر دەرمانی پزیشکیی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
