لیژنەی شەھیدانی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغدا

سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، رای گەیاند سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە رێک کەوتووین، سەردانی بەغدا بکەین و چاوەرێی وەڵامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانین. سەوسەن محەمەد میرخان، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “سەرجەم ئەندامانی لیژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و زیندیانی سیاسی لەسەر ئەوە کۆکین کە لیژنەکەمان بچێتە بەغدا و چاوەرێ وەڵامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانین”. سەوسەن محەمەد لەبارەی مەبەستی سەردانەکەی گوتیشی: “ئەو سەردانە بۆ بەدواداچوونە بۆ پرسی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و جینۆساید و کیمیاباران”. سەرۆکی لیژنەی شەھیدان لەبارەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان ئاماژەی بەوەش کرد: “پێوستە ئەم یاسایە ھەموار بکرێتەوە تا بتوانین زیاتر خزمەتی کەسوکاری شەھیدان بکەین”.