سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات. نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2-9-2020 له چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى پرلەمانی عێراق كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، تاوتوێی پرسەکانی پرۆسه‌ى سياسى و كارى پەرلەمان و ياسادان، دادگاى فيدرالى و ميكانيزمى كانديدكردنى ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى وڵات به‌تايبه‌تى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پێويستييه‌كانيان، په‌تاى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان، کراون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە
