سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا کۆ بوونەوە

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 2ی9ی2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە. لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: “جێگەی شانازیم بوو کە ئەمڕۆ دووبارە چاوم کەوتەوە بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن. ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو لە بەغدا. سوپاسگوزارم بە پشتگیری بەردەوامی فەرەنسا و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان. هیواخوازی بەرەوپێش بردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانم لەگەڵ فەڕەنسا”. بڕیارە کۆبوونەوەیەکی گشتی سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بە بەشداریی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئەنجام بدرێت. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی9ی2020، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بەغدا.