پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی لیوا وەعدوڵڵا محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی دهۆک و کوڕ و خوشکێکی، پەپامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:- بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو لیوا وەعدوڵڵا محەمەد یوسف سێلکی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو لیوا وەعدوڵڵا محەمەد یوسف سێلکی دەکەم کە بەداخەوە خۆی و کوڕ و خوشکێکی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییان کرد. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/9/2