لە ڕێگای سەرەکی سۆران – خەلیفان ئۆتۆمبێلێک خۆی بە کەسێکدا کێشا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا. رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی چوارشەممە 2/9/2020 لە گەلی عەلی بەگ، رێگای سەرەكی (سۆران-خەلیفان) ئۆتۆمبێلێک خۆی بە هاووڵاتییەکدا کێشا بە ناوی(هاوسەر سدیق رەسول) لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا”. ڕوونیشیکردەوە کە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی ڕۆژانەی خۆی بووە کە پۆلیسی شارەوانیی سۆران بووە و دانیشتووی سنووری ناحیەی خەلیفان بووە.