به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی بوونی ته‌رمی مێردمنداڵێك کە ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لە دەستداوە بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی سلێمانی کە کۆپییەکی بە (باس‌نیوز) گەیشتووە و تێیدا هاووڵاتییان له‌بوونی ته‌رمی مێردمنداڵێك (له‌ڕه‌گه‌زی نێر) له‌پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 2020/9/3، له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیله‌ده‌ستداوه و هیچ ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه. هەروەها داوا دەکرێت هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكات به‌ژماره‌كانی 104 و 105. ئەوەش خراوەتە روو، کە كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئوتۆمبێلێك له‌جۆری پرادۆ له‌نزیك زانكۆی ئیشك له‌شاری سلێمانی له‌مێردمنداڵێكی داوه كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 15-16 ساڵ ده‌بێت و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه. روونیشکراوەتەوە، کە شۆفێری ئۆتومبیله‌كه به‌بریاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوە و ته‌رمی مێردمنداڵه‌كەش له‌پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه و له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه، نه‌توانراوه بناسرێته‌وه‌و كه‌سوكاری ئاگادار بكرێته‌وه، بۆیه داوا له‌هاووڵاتیان دەکرێت كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌ژماره‌كانی 104 و 105 بکات.