چەمچەماڵ.. کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کچێک بە پەتێک خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شەریف رەحیم، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی پێنجشەممە 3/9/2020، تەرمی كچە قوتابییەكی تەمەن 18ساڵ دانیشتووی گەڕەکی ئاسوودە لە قەزای چەمچەماڵ گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە بوو و خۆی خنکاندبوو” لای خۆشیەوە عەمید محەمەد عەبدی، بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “كچەكە ناوی( ی ، ن)ەو قوتابی بووە، گوتە لەكەسوكارەکەی وەرگیراوە و باسیان لەوە كردووە کە كچەكەیان كێشەی لەگەڵ هیچ كەسدا نەبووە”.