له‌ ئێران 22 هه‌زار و 410 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 22 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە. ئەمڕۆ دووشەممە 7/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 117 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 22 ھەزار و 410 کەسە. گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، دوو ھەزار و 152 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 388 ھەزار و 810 کەس. بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 335 ھەزار و 572 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.   پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.