ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە منداڵێك لە قەزای خورماتوو لە كاتی یاریكردندا پەتێک لە ملی گیر بوو و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا. عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/9/2020، لە قەزای خورماتوو مندالێکی کوڕ لە كاتی یاریكردندا پەتێک لە ملی گیر بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە”. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە منداڵەکە تەمەنی ١٠ساڵە و ناوی (ع -ف)ەو کوڕی فەرمان عەبدوڵڵا بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خورماتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە