لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتۆتە 160 ترلیۆن دینار. محەمەد دەراجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندووە: “ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوام قەیرانی دوابەدوای یەك رووبەروی عێراق دەبێتەوەو شەری چەند ساڵەی داعش و دابەزینی نرخی جیهانی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناش هۆكاربوون بۆ ئەوەی قەرزێكی زۆری دارایی لەسەر عێراق كەڵەكەبێت”. گوتیشی: “بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی پێماندراوە، قەبارەی قەرزە گشتییەكانی عیراق بە ناوخۆ و دەرەکی گەیشتۆتە 120 تریلیۆن دینار، ئەو قەرزە داراییەش بەراورد بە كۆبەرهەمی ناوخۆیی وڵات ئاستێكی زۆرەو بەراورد ناكرێت”. ڕوونیشی کردەوە، کە حكوومەتی عێراق لە باری دابەزینی نرخی جیهانی نەوت و پەسەندنەكردنی پرۆژەیاسای بودجەدا پەنای بۆ وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بردووە و دۆخی ئابووری عێراقیش چیتر رێگە بە وەرگرتنی قەرزی زیاتری دارایی نادا”. لە ساڵی 2013 قەرزەکانی سەر عێراق زیاترلە 70 ملیار دۆلار بوو، بەڵام ساڵ بەساڵ بەرەو زیاد بوون چووە بە تایبەت لەسەردەمی مالیكی و عەبادی عێراق كەوتۆتە ژێر قەرزێكی زۆرەوە. پێشتر، د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند بوو: “پێشترعێراق 25 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی و 40 تریلیۆن دیناریش قەرزی ناوخۆیی هەبوو، بەم دواییەش یاسایەكمان لە پەرلەمان دەركرد بە گوێرەی یاساكەش عێراق 15 ترلیۆن دینار لە بانكەكانی ناوخۆ و 5 ملیار دۆلاریش قەرزی دەرەكی كردووه، بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی تووشی بووە”. لە ساڵی 2013 دا، قەرزەکانی سەر عێراق زیاترلە 70 ملیار دۆلار بوو، بەڵام ساڵ بەساڵ بەرەو زیاد بوون چووە بە تایبەت لەسەردەمی مالیكی و عەبادی عێراق كەوتۆتە ژێر قەرزێكی زۆرەوە. پێشووتر، ماجیدە تەمیمی، لە پەرلەمانتاری شیعە بە هەفتەنامەی (باس)ی راگەیاند بوو: “سیاسەتی دارایی و بەرێوەبردن لە عێراق سیاسەتێکی فاشیلە، لەگەڵ ئەو هەموو داهات و نەوتەی هەیەتی، بەڵام ئەوە حاڵی خەڵکە و قەرزەکانیشی هەر لە زیاد بوونە”.