پەنابەرێکی عێراقی هەڕەشەی تەقاندنەوەی زانکۆیەکی ئەمریکا دەکات

پەنابەرێکی عێراقی هەڕەشەی تەقاندنەوەی زانکۆیەکی ئەمریکا دەکات و دەستگیر دەکرێت. ئیراهیم ئەحمەد بەیاتی (تەمەن 19 ساڵ)، پەنابەرێکی عێراقییە و ئێستا هاووڵاتیی ئەمریکایە. بەیاتی لە میانی بەشداریکردنی لە وانەیەکی زانکۆ لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، هەڕەشەی تەقاندنەوەی زانکۆی هیوستنی لە ویلایەتی تێکساس، کردووە. پۆلیس ئیبراهیم ئەحمەد بەیاتی دەستگیر کردووە و بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بە تۆمەتی هەڕەشەی تەقاندنەوەی زانکۆکە یان بڵاوکردنەوەی زانیاریی درۆیینە، دادگایی بکرێت. بەیانی لە وانەکەدا، کە خۆی وەک بە ناوی (ئەبو قیتال جیهادیی مەنسوڕ) ناوبردووە، چەند جارێک دروشمەکەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش (دەوڵەتی ئیسلام باقیە)ی گوتووەتەوە. ئەو پەنابەرە عێراقییە لە لێکۆڵینەوەکاندا گوتویەتی، ئەو هەڕەشەیە تەنیا ”گاڵتەیەک“ بووە و لەگەڵ هاوڕێیەکی کردوویەتی، بەڵام پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی، ئاشکرای کردووە، کە لە ئینتەرنێت بەدوای ئەندامانی داعشدا گەڕاوە و هاوکاریی کەسێکیشی بۆ بوونە ئەندامی داعش، کردووە.