سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزییەوە پێش ئەوەی وەرزی بارانبارین دەست پێ بکات، ڕۆژانە سەرقاڵی پاككردنەوەی شەقام و كۆڵان و شوێنە گشتییەكانن و ئامادەکاری بۆ ئەو وەرزە دەکەن. لەمباریەوە سیامەند كەریم گوتەبێژی شارەوانی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە هەڵمەتێكدا تیمەكانی شارەوانیی هەولێر و ژینگەپارێزی لە شاری هەولێر شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی زانیاری و هەڵگرتنەوەی حاویەی زبڵ لە پیشەسازی باكوور بە ئامێری شۆفەڵ و و قەلاب، خاوێنكردنەوەی شەقامەكانی گەڕەكی گوڵان و سەفین، خاوێنكردنەوەی شەقامی١٠٠مەتری بە ئامێری شۆفەڵ و قەلاب، هەڵگرتنەوەی ئاژەڵی مرداربوو لە گۆڕەپانەكان كە بە رێژەیەكی زۆر پیس ببوون، سیمای شەقامەكانیان ناشیرین كردبوو، سەرجەم پاك كرانەوە”. گوتیشی: “وەك ئامادەكارییەك بۆ هاتنی ساڵی نۆیی خوێندن، دەستیان کرد بە شوشتنی قوتابخانەی بەهار لە شاری هەولێر كە پێش دەسپێكردنەوەی خوێندن دەبێت سەرجەم قوتابخانەكان بشۆردرێن”. گوتەبێژی شارەوانیی هەولێر ڕاشی گەیاند: “بەرلە هاتنی وەرزی بارانبارین تیمەكانی شارەوانی دەستمان کردووە بە خاوێنكردنەوەی چاڵەكانی باران و دەردانەوەی ئاوی قورس و لابردنی ئەو ئەو گژوگیایانەی كە دەبنە هۆی ڕێگری و گلدانەوەی ئاو لە دەوری چاڵەكان، هەروەها پاركردنەوەی مەزراكانی ئاو لە شەقامەكان”.