لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 198 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە. بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشەممە 14/9/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 729 ھەزار و 200 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ یه‌كشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، شەش ملیۆن و 676 ھەزار و 601 کەس بوو. تا ئێستا لە ئەمریکا 198 ھەزار و 520 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ژماره‌ى مردوانى كۆرۆنا له وڵاته‌كه 198 ھەزار و 128 کەس بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 392 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ھەروەھا سێ ملیۆن و 974 ھەزار و 949 کەسیش چاک بوونەتەوە. پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.