عێراق ئێسک و پروسکی ژمارەیەک سەرباز رادەستی کوێت دەکاتەوە

عێراق ئێسک و پروسکی ژمارەیەک سەربازی کوێتی، رادەستی وڵاتەکەیان دەکاتەوە. میدیای فەرمیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020 ئێسک و پروسکی 21 سەربازی کوێتی، رادەستی وڵاتەکەیان، کراونەتەوە. ئەو ئێسک و پروسکانە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی شاری سەماوەی سەنتەری پارێزگای موسەننا، دۆزارونەتەوە. دوای داگیرکردنی کوێت لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە لە مانگی 8ـی 1990، ژمارەیەکی زۆری سەربازانی کوێت لەلایەن سوپای عێراقییەوە بەدیل گیران و لە بیابانەکانی عێراقدا خرانە ناو گۆڕی بەکۆمەڵەوە.