سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرامبەر بە دەستگیركردنی بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدا، سوپاسی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات. مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) ڕای گەیاند، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان سەرپەرشتیی لێكۆڵینەوەیان لە تاوانێكی دڕندانە كە تاوانبارێك دەرهەق بە خێزانێكی بەغداد ئەنجامی دابوو، كرد تا گەیشتن بە دەستنیشانكردنی تاوانبارەكە. هەروەها ئاماژەی داوە: ”سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكەم، بۆ هەماهەنگییە بەهادارەكەیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی ئیتیحادی لە گەیشتن بە تاوانبار بە خێراییەكی زۆر“. لە كۆتاییشدا ڕەحمەتی بۆ خانەوادە قوربانییەكە ناردووە و بە ”شەهید“ ناوی بردوون. هەر لەگەڵ تویتەكەیدا مستەفا كازمی، وێنەیەكی تاوانبارەكەی بڵاو كردۆتەوە كە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی هێزە ئەمنییەكانی عێراقی فیدراڵ كراوەتەوە. ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ٩ی ٢٠٢٠، دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: دواى ئهوهى زانياريمان دهستكهوت كه ئهو بكوژهى شەوی ١٤ی ٩ی ٢٠٢٠، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى بهشێوهيهكى زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانهكه له دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له ههولێر حهشارداوه، دواى بهشوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينهوه و لهلايهن بهڕێوهبهرايهتى ئاسايشى ههولێر دهستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينهوه ناوبراو دانى به تاوانهكهى نا. بۆ بینینی دەقی دان پێدانانی تاوانبارەكە، كلیك لێرە بكە.