سەدر لێدوانێک بۆ شوێنکەوتووانی لەبارەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی وڵاتان دەدات

رێبەری رەوتی سەدر لێدوانێک بۆ شوێنکەوتووانی رەوتەکەی لەبارەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە بەغدا، دەدات. ئەمڕۆ هەینی 18-9-2020، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، پێویستە بە رێگای سیاسی و پەرلەمانی دژایەتیی هێزە بیانییەکان لە عێراق و ”دەستوەردانەکانیان“، بکرێ. موقتەدا سەدر پێیوایە لە بەرژەوەندیی عێراق نییە باڵویزخانەکانی وڵاتان لە بەغدا بکرێنە ئامانج و هێرشیان بکرێتە سەر و ئەو کارە دەباتە قۆناغێکی تاریک و توندوتیژ. رێبەری رەوتی سەدر جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێرشکردنە سەر باڵوێخانەکان عێراق و گەلەکەی دەخاتە ەبر مەترسی و داوا لە عێراقییەکانیش دەکا لە خوا بترسن و هێرش نەکەنە سەر باڵوێزخانەکان.