عێراق بەهۆی قەیرانی داراییەوە تانکە کۆنەکانی بەعس نۆژەن دەکاتەوە

عێراق بەهۆی قەیرانی داراییەوە، هانا بۆ تانکە کۆنەکانی دروستکراوی یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای بەر لە 1991) دەبات و نۆژەنیان دەکاتەوە. رۆژنامەی (روسیسکا گازێتا)ی رووسی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، کە سوپای عێراقی لە کارگەیەکی ناوچەی تاجی لە باکووری بەغدا، دەستی بە نۆژەنکردنەوەی تانکی T62ـی دروستکراوی سۆڤیەت، کردووە. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، عێراق توانای کڕینی تانکی نوێی نییە، بۆیە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە بڕیاری چاککردنەوەی تانکە کۆنەکانی سەردەمی حزبی بەعسی رووخاوی داوە. تانکی T62 لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1961 دروست کراوە و لە ناوەڕاستی 70ـاکانی سەدەی رابردوو رژێمی بەعس لە یەکێتیی سۆڤیەتی کڕی بوو.