ساڵح ڕواندزی، باوکی گۆران ساڵح و سەفین ساڵح، ھونەرمەندانی کورد، کۆچی دوایی کرد. بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٣، ساڵح ڕواندزی، لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد.ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا بە هۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو. گۆران ساڵح، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، یەکێکە هونەرمەندە گەنجە بە ئەزموونەکانی کورد، میویکژەنە و مامۆستای پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێرە، سەفین ساڵح میوزیکژەنە و ژەنیاری ئامێری عودە و چەند ساڵێکە چووەتە هەندران.