سەرکۆماری ئێران رایدەگەیەنێت،کە ئەمریکا هەمان هەڵەی سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراقی، دووبارە دەکاتەوە. حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق (1979 – 2003)، لە ساڵانی (1980 – 1988) بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، شەڕی لە دژی ئێران بەرپاکرد. حەسەن رۆحانی پێیوایە هەڵسەنگاندنەکانی سەدام حوسێن بەرامبەر ئێران هەڵە بوون و بوونە هۆی دروستبوونی کێشەی گەورە لە عێراق و سەرەنجام رووخانی رژێمەکەی. سەرکۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئێستا ئەمریکا هەمان هەڵەی سەدام حوسێن بەرامبەر ئێران بە سەپاندنی گەمارۆ و شەڕی ئابووری دووبارە دەکاتەوە، ”دوو ساڵ و شەش مانگە ئەمریکا شەڕی ئابووری دژی ئێران هەڵگیرساندووە“.
رۆحانی: ئەمریکا هەمان هەڵەی سەدام حوسێن دووبارە دەکاتەوە
