لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 19 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە. بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/9/2020، لە ڕووسیا شهش ھەزار و 595 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 128 ھەزار 836 کەس. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لە ڕووسیا، شهش ھەزار و 431 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون. ھەر لە ڕووسیا 149 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 19 ھەزار و 948 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 929 ھەزار و 829 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە. پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.