بڕیارە لە كاتێكی دیكەی ئەمڕۆدا، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا، بە ڕێژەی 30% هاوكاری و یارمەتیدانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی زیاد بكا و بەوەش بڕی یارمەتییەكەی بۆ ئەو ڕێكخراوە دەگاتە 430 ملیۆن یۆرۆ. ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا، بڕیار دەدات كە ڕێژەی 30%ـی ئەو یارمەتییەی بڕیاری لێ درابوو ببەخشرێتە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان زیاد بكا، بەوەش بڕی هاوكارییەكە دەگاتە 430 ملیۆن یۆرۆ. دوێنێ هەینی 25/9/2020، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا، لەبەردەم كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە وتارێكی تۆماركراویدا، ئەوەی ڕاگەیاند كە پەتای كۆرۆنا، بەربەستەكانی بەردەم بازرگانیی زیاد كردووە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند خاڵێكی وەك چارەسەر و بۆ ڕووبەرووبوونەوەی خستە روو. جۆنسۆن، ئەوەی خستە روو، كە ئەگەر هەمووان رووی چەكەكان نەكەنە دوژمنە هاوبەشەكە، تووشی زیانی هاوبەش دەبن. وێڕای ئەوەی جۆنسۆن بەڵێنی ئەوەی دابوو 71 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی بۆ هاوبەشكاری پێكوتەی جیهانی “كۆڤاكس” تەرخان بكا بۆ مسۆگەركردنی “مافی كڕین” و دەستخستنی 27 ملیۆن پێكوتە و پێشكەشكردنی 500 ملیۆن جونەیهی دیكەی بەش بەش بۆ كۆڤاكس تا یارمەتیی وڵاتانی هەژار بدات بۆ دەستخستنی پێكوتە. هاوكات بڕیاری دا، 340 ملیۆن جونەیهی دیكە (433.23) ملیۆن دۆلار بداتە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی و بە چوار ساڵ ئەو بڕە پارەیان پێ ببەخشێ.