بەرێوەبەرایەتی کاروباری كارتی نيشتمانی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە. بەپێی ئاگادارییەکەی کارتی نیشتمانی سلێمانی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییانە دەکات کە پێناسی باری شارستانیان لە فەرمانگەکانی باری شارستانی سورداش، سروچک، گەرمک و بیارەیە لەسبەینیەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بکەن بەمەبەستی هەر مەمەڵەیەک هەیانە و تا ئیستا نەیانکردوە وەک، تۆماری لەدایک بوونی منداڵ، گۆڕینی و ونبونی پێناسەی باری شارستانی، وەرگرتنی (صورە قید) و هتد. روونیشکراوەتەوە، کە بەهۆی ئەوەی لە بەرواری ١ی١٠ی٢٠٢٠ەوە ئیش و کار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێ بەهۆی ئەوەی تۆمارەکانیان ڕەوانەی بەغدا دەکرێ بەمەبەستی خەزن کردنیان لە سیستمی کارتی.