لە ئاكامی هەوڵی پووچەڵكردنەوەی هاوەنێك 5 كەس كوژران

  لە باكووری خۆرئاوای پاكستان، لە ئاكامی هەوڵی پووچەڵكردنەوەی هاوەنێك، تەقینەوەیەك رووی دا و بە هۆیەوە پێنج كەس گیانیان لە دەست دا. ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020، لە ئاكامی پووچەڵكردنەوە و ناكاراكردنی هاوەنێكی كۆن، تەقینەوەیەك رووی دا و پێنج كەس گیانیان  لە دەست دا و كەسێكی تر بریندار بوو، زیان بە شوێنكارەكانی ئەو سنوورەش كەوت. پۆلیسی ناوچەكە، لە هەوڵدایە فرۆشیاری ئەو هاوەنە بدۆزێتەوە، كە بە بازرگانێكی سكرابی داوە، كە ئەو بازرگانەش لەو تەقینەوەیەدا گیانی لە دەست داوە.