ئەمڕۆ چوارشەممە چەكی پارەی گەنم بەو جووتیارانە دەدرێت كە ئەمساڵ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ گەنمیان رادەستی سایلۆی قەزاكە كردووە. جەلال عیسا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی قەزای چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ” ئەو جووتیارانەی كە لە ناوەڕاستی مانگی 6ی ئەمساڵ گەنمیان ڕادەستی سایلۆی چەمچەماڵ كردووە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 30/9/2020وە چەكی پارەی گەنمە رادەستكراوەكانیان پێ دەدرێت و دواتر پارەكە لە بانكی چەمچەماڵ وەردەگرن.” گوتیشی: “پێویستە جووتیار ناسنامەی باری شارستانیی پێ بێت و خۆشی ئامادە بێت، هەروەها ئەگەر جووتیار مامەڵەی رادەستكردنی گەنمەكەی بەناوی خۆیەوە نەبێت، پێویستە بریكارنامەی ئەمساڵی پێ بێت و نوێ كرابێتەوە.”