سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی بەبۆنەی كۆچی دوایی میدیاكار كامیران مه‌رعی بڵاوکردەوە و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و خزم و هاوپیشانی کۆچکردوو دەکات. دەقی پرسەنامەکە: به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی میدیاكار (كامیران مه‌رعی)ـم بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و خزم و هاوپیشانی خوالێخۆشبوو كامیران مه‌رعی ده‌كه‌م، خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم. له خودای مه‌زن داوكارم گیانی خوالێخۆشبوو كامیران مه‌رعی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، سه‌بر و ئارامیش به خانه‌واده و كه‌سوكاری ببه‌خشێت. انا للە و انا الیە را‌جعون مسعود بارزانی30ـی ئەیلوولی 2020