لە گەڕەكی سەربازیی شاری كەركووك، منداڵیك لە ناو ماڵەكەی خۆیان بە هۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا. عەقید یوسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیزی شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/10/2020، لە گەِرەكی سەربازیی شاری كەركووك، ئاگادار كراینەوە كە منداڵیكی تەمەن شەش ساڵ بە ناوی (عائیشە مستەفا عەلی) لە ناو ماڵەكەی خۆیان گیانی لەدەست داوە”. گوتیشی: “دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە ئەو ماڵە و لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد، دەركەوت كە ئەو منداڵە بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەست داوە و پاشان لەلایەن هێزەكانمانەوە منداڵەكە گواسترایەوە نەخۆشخانەی پزیشكی دادیی شاری كەركووك”.