باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا ده‌كات

باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و هه‌ڵگری مه‌دالیای بارزانیی بڵاو کردەوە. دەقی پرسەنامەکە: به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و هه‌ڵگری مه‌دالیای بارزانیی(نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا)مان پێگه‌یشت. خوالێخۆشبوو نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌ قاره‌مان و دڵسۆزه‌كانی رێبازی كوردایه‌تی بوو. به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی و خزم و كه‌سوكاری و هاوه‌ڵانی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین. له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت. انا للە و انا الیە راجعون باره‌گای بارزانی3ـی10ـی2020