كاتژمێر ١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ١٠ی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێکی گرنگ و پڕ وردەکاری لە پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو. لەو ڕاپۆرتەدا کە پوختەیەکی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانتری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی یەک ساڵی دەستبەکاربوونیدا و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاو بکرێتەوە. سەرۆکی حکوومەت، تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ و جێی بایەخی ڕای گشتیی کوردستان، لەوانە (پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی، یاسای چاکسازی، پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیجییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ڕێگاوبان و کارەبا. پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسیەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە ).