حکوومەتی کوێتی دوای مردنی میری وڵات خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە

حکوومەتی کوێتی دوای کۆچی دوایی میری وڵات، خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و میری نوێش قبوڵی دەکات. ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2020، شێخ سەباح خالید حەمەد سەباح، سەرۆکی حکوومەتی کوێت دەست لەکار کێشانەوەی حکوومەتەکەی پێشکەشی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح، میری نوێی وڵات، کرد. شێخ نەواف ئەحمەد جابر دەست لەکارکێشانەوەکەی قبوڵ کردووە و سەرۆکی حکوومەتی راسپاردووە تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن، سەرۆکایەتیی حکوومەتی کاربەڕێکەر بکات. بڕیارە لە کۆتایی مانگی 11ـی ئەمساڵ (2020)، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئوممە (پەرلەمان)ی کوێتی ئەنجام بدرێت. ئێوارەی رۆژی سێشەممە 29-9-2020، دیوانی ئەمیریی کوێت کۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباحی میری وڵاتەکەی، لە تەمەنی 91 ساڵی، راگەیاند. رۆژی چوارشەممە 30-9-2020، شێخ نەواف بن ئەحمەد جابر ئەلسەباح لەبەردەم پەرلەمانی کوێت، سوێندی دەستووری وەک میری نوێی وڵات، خوارد.