بەربژێری دیموكراتەكانی ئەمەریكا بۆهەڵبژاردنی داهاتووی ئەمەریكا، ئاشكرای كرد كە ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، بە تەواوی لە پەتای كۆرۆنا چاك نەبووبێتەوە، ئامادەی دیبەیتی دووەمی نابێ كە بڕیارە 15ـی ئەم مانگە ئەنجام بدرێ. جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، بە مێدیاكارانی راگەیاند، كە ئەگەر تا وادەی دیبەیتەكە، ترەمپ لە پەتای كۆرۆنا چاك نەبووبێتەوە، ئامادەی ئەو دەیبەیتە نابێ. بە پێی ڕێنوێنیی ناوەندی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گواستراوەكان و پەتای كۆرۆنا، دەبێ كەسی تووشبوو بە پەتاكە، لە باری هەستكردن بە نیشانەكان بە شێوەی ئاسایی دەبێ 10 رۆژ لە ماڵەوە خۆی داببڕێ، بەڵام ئەگەر بە توندی تووشی پەتاكە بوو، دەبێ ماوەی 20 رۆژ لە ماڵەكەیدا بمێنێتەوە.