ئەمشەوی پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەبۆنەی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووس عەزیز هەریری بڵاو كردەوە. لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراو (عەزیز هەریری)م پێگەیشت، دوای چەند ڕۆژێک لە کۆچی دوایی (گۆران)ی کوڕیەوە”. مەسرور بارزانی لە كۆتاییشدا نووسیویەتی “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت”.
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
