له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 224 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە. بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشەممە 19/10/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە هه‌شت ملیۆن و 387 ھەزار و 799 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ یه‌كشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، هه‌شت ملیۆن و 342 ھەزار و 665 کەس بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 45 هه‌زار و 134 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه. تا ئێستا لە ئەمریکا 224 هه‌زار و 730 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا پێنج ملیۆن و 457 ھەزار و 684 کەسیش چاک بوونەتەوە. پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.
له ئه‌مریكا 45 هه‌زار و 134 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
