لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد. حسیبە گەردی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2020/10/20 لە گەڵ هەڤاڵانم لە لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان كرد، بۆ مەبەستی چەند پرسێکی په‌یوه‌ندیدار به‌مووچه و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی سەر بە هەردوو کەرتی (پەروەردەو خوێندنی باڵا) و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته و هەنگاوەکانی خەرجکردنی گیرفانسازی (تواناسازی) بەتایبەت باس لەكێشه و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی (زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین)کرا”. ڕوونیشیکردووەتەوە، کە لەلایەن وه‌زیری داراییەوە به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دراو جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌توانادابێت به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان درێغی ناكه‌ن. ئاماژەشی بەوەداوە، کە له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا باسیان لە بابه‌تی مامۆستایانی وانه‌بێژ و دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كان کرد، کە پێویستە ماف شایستەکانیان لەبەر چاو بگیرێت لە چوارچێوەی یاسادا جێگەیان بکرێتەوە.
لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی کۆ بوونەوە
