د. فەرسەت سۆفی، پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەڕێوەبەری نووسینگەکەشی رایدەگەیەنێت کە دۆخی تەندروستیی باش و جێگیرە. هەڤاڵ عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: “ڕۆژی دووشەمە٢٠٢٠/١٠/١٩، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە”. بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش داوە ئێستا دۆخی تەندروستیی د. فەرسەت سۆفی”باش و جێگیرە”.
پارێزگاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
