دەستگیرانەكەی خاشقچی داوای قەرەبووی ماددی و دەروونی لە جێنشینی سعوودیە دەكا

  دەستگیرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، داوایەكی یاسایی بۆ دادگەی ئەمریكا دژی جێنشینی سعوودیە بەرز كردەوە و داوای قەرەبووی دارایی و دەروونی دەكاتەوە. خەدیجە جەنگیز، دەستگیرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، كە لە توركیا كوژرا، داوایەكی یاسایی بۆ دادگەی ئەمریكا دژی میر محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە بەرز كردەوە. خەدیجە، كە هاووڵاتییەكی توركییە، محەممەد بن سەلمانی بەوە تۆمەتبار كردووە، كە فەرمانی كوشتنی خاشقچی دەركردووە، كە لە ساڵی 2018ـدا لە نێو باڵوێزخانەی سعوودیە لە ئەستنەبۆڵ كوژرا. خەدیجە لەو داوایەدا، داوای قەرەبووكردنەوەی لە رووی دەروونی و داراییەوە دەكا، كە بە هۆی كوشتنی خاشقچییەوە بۆی پێش هاتووە، بەڵام محەممەد بن سەلمان رەتی كردووەتەوە، كە كارێكی لەو جۆرەی كردبێ.