کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە لێكۆڵینەوەیەكدا لەسەر ٢٧ وڵات، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا نیوەی ئەو كەسانەی ئێستا خاوەن كارن، كارەكەیان لە دەست دەدەن و توركیا یەكێكە لەو وڵاتانە ٦٤٪ كرێكارەكانی بێکار دەبن. بە گوێرەی لێكۆڵنەوەكەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، مەترسی هەیە لە توركیا لە هەر ٣ كرێكار، دوویان كارەكەیان لە دەست بدەن، چونكە بارودۆخی ئابووری لەو وڵاتە خراپە. دامەزراوە نێوەدەوڵەتییەكانیش پێشبینی دەكەن، بەشێكی زۆری كۆمپانیا گەورە و بچووكەكان بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە كاریگەریی تەواوی لەسەر ئابووری هەیە ئیفلاس بكەن، ئەو ئیفلاسییەش وا دەكات كرێكارەكان بێكار بمێننەوە. مونتەدای ئابووریی جیهانی لە لێكۆڵنەوەكەیدا بۆچوونی سەدان كرێكاری لە توركیا وەرگرتووە و پێیانی گوتووە ئایا مەترسی هەیە لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا كارەكەتان لە دەست بدەن؟ ٦٤٪ی گوتوویانە مەترسیی جیدیمان هەیە كارەكەمان لە دەست بدەین”. بەمەش لە نێوان ئەو ٢٧ وڵاتەی لێكۆڵنەوەیان لەسەر كراوە، توركیا لە ریزبەندی ٥٨مین وڵاتە لەڕووی مەترسی بێكارەبوونی كرێكارەكانی.
مەترسی هەیە ٦٤٪ی کرێکاران لە تورکیا بێکار ببن
